نرخیان بەرز بووەتەوە
بۆردومانی ناوچە کوێستانییەکان بەرهەمی شیره‌مه‌نى له هه‌ولێر كه‌مكردووه
964+
شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر
بۆردومانى ناوچه سنوورییه‌كان كاریگه‌رى كردووه‌ته سه‌ر به‌رهه‌می شیره‌مه‌نییه‌كان له بازاڕه‌كانى هه‌ولێر و فرۆشیارێكیش ده‌ڵێت، ئێستا بەرهەمی چیاکانی کارۆخ و کۆدۆ و قەندیل له بازاڕدا نابیندرێن.
بازاڕی به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌كانى هەولێر، هه‌مه‌جۆر به‌رهه‌می لێیه‌و له‌لایه‌ن هاوڵاتیانیش خواستی زۆری لەسەرە، بەڵام به‌قسه‌ى به‌شێك له فرۆشیاران، ساڵی پار نرخى به‌رهه‌مه‌کانیان بەرزتربووه له ئه‌مساڵ.
لاوە سوارە مەنتک، 20 ساڵە لە بازاڕی شێخەڵای هەولێر، بەروبوومە شیره‌مه‌نیه‌كان دەفرۆشێت بە 964ـی وت، ساڵی پار ئاژەڵدار هەبووە 450 کیلۆ بەرهەمی شیره‌مه‌نى پێفڕۆشتووە، بەڵام ئەمساڵ بەرهەمی کەمیکردووە بۆ 100 کیلۆ.
وتیشی “هۆکارە سه‌ره‌كییه‌كه‌ش بۆردومانکردنی ناوچە شاخاویەکانە کە رەوەندەکانى تێدا ده‌ژین و به‌وهۆیه‌وه بەرهەمی رەوەندەکان له‌بازاڕ کەمیکردووە” .
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌مساڵ بەرهەمی چیاکانی کارۆخ و کۆدۆ و قەندیل له‌بازاڕدا نابیندرێن، ئه‌وه‌ى هه‌یه به‌رهه‌مى ناوچەی مەنتکایەتی و کوێستانەکانی خنێرە و لۆلانی دەڤەری برادۆسته .
به‌قسه‌ى ئه‌و فرۆشیاره، لەو مانگەوە تا کۆتایی وەرزی زستان، خواستێكی زۆر لەسەر خواردنی پەنیر، ژاژی و کەشک هه‌یه.
له‌باره‌ى نرخه‌كانى ئێستاشه‌وه وتى “کیلۆیەک پەنیری نێو پێستەی خۆماڵی به 24 هەزار دینارە، بەڵام ساڵی پار بە 22 هەزار بووە، ئێستا کەشک بە هەشت هەزار و ژاژیش بە 10 هەزار دینارە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن
،