لە تەلەڤزیۆن قسەی کردووە
ئه‌ندام په‌رله‌مانێك به‌ر گولـله درا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌ندامێكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق به ناوی كازم سه‌یادی، شه‌وی رابردوو له به‌غدا هێرشی كرایه‌سه‌ر و بریندار كرا.
كازم سه‌یادی له ئیفاده‌ی خۆی بۆ پۆلیس ده‌ڵێت، كاتێك شه‌وی رابردوو دوای به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، له ناوه‌ڕاستی شه‌قامی كه‌ڕاده چه‌ند چه‌كدارێك هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ری و ته‌قه‌ی هه‌واییان به‌سه‌ردا كردووه و به شه‌ق و بۆكسیش لێیان داوه، هه‌روه‌ها چه‌ند فیشه‌كێكیان به ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه ناوه.
سه‌یادی، كه شۆفێرێكیشی له‌گه‌ڵدا بووه، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ناوه‌ڕاستی به‌غدا چاره‌سه‌ری وه‌رگرتووه و له‌وێشه‌وه ئیفاده‌ی بۆ پۆلیس داوه.