ئەو کچ و باوکەی دوێنێ شەو سەیارە لێیدان گیانیان لەدەستدا

964+

پێشەوا محەمەد

هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، ئەو کچ و باوکەی دوێنێ شەو لە شاری کەلار سەیارە لێیدان بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا.

هاتوچۆی گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەممە 27.9.2023  بڵاوی کردووەتەوە، رووداوەکە شەوی رابردوو لە گەڕەکی بەردەسوور قەزای کەلار روویداوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا ئەڤەلەۆن خۆی بە کچ و باوکێک دەکێشێت و بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانەی شار دەکرێن لە سلێمانی و “لەوێ گیانیان لەدەستدا”.

کچەکە تەمەنی پێنج ساڵ بووە و باوکەکەش 50 ساڵ بووە.

هاتوچۆ دەشڵێت، “لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە”.

ئێوارەی ئەمڕۆی کەلار بێ رووداوی هاتوچۆ تێنەپەڕی

ئێوارەی ئەمڕۆی کەلار بێ رووداوی هاتوچۆ تێنەپەڕی