لە دوو رۆژدا شەشەم کەسە
لە سلێمانی کەسێک بە بڕێک مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە سلێمانی کەسێک بەتۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر کرا کە بڕێک کریستاڵی پێبووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 26.9.2023، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، گومانیان هەبووە لەوەی کەسێک مادەی هۆشبەری پێیە، دوای بەدواداچوون گومانلێکراوەکە دەستگیر کراوە و بڕی 300 گرام مادەی هۆشبەری لە جۆری كریستاڵ پێبووە.
تۆمەتبارەکە تەمەنی 40 ساڵە و بەپێی مادەی یەکی ساڵی 2020ـی مادە هۆشبەرەکان راگیراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
لە هەولێر زیاتر لە 11 کیلۆ مادەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا
لە ماوەی دوو رۆژدا، ئەمە شەشەم کەسە کە لە شاری سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر بکرێت. دوێنێ دووشەممەش بەهەمان تۆمەت پێنج کەسی دیکە دەستگیر کراون.