دەیان پۆڕیان کوشتبوو

ئەو راوچیانەی لە کفری پۆڕیان راوکردبوو دەستگیرکران

964+
میلاد جەلال – گەرمیان

ئەمڕۆ دووشەممە، سێ کەس لە سنوری قەزای کفری، کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ژمارەیەک پۆڕیان کوشتبوو، پاشان ڤیدیۆیان بڵاوکردبووەوە، دەستگیرکران.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدۆیەی کە دەست 964 کەوتبوو، زیاتر لە 10 پۆڕیان راوکردبوو لە گوندی شێخ لەنگەری سەر بە ناحیەی کۆکس، کە بەپێی قسەکانیان بە نیازبوون خەڵکی پێ دەعوەت بکەن.

قازی نەجم بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی کفری بە 964ى وت، “ئەمڕۆ دووشەممە بە فەرمانی دادوەر بە پێی مادەی 42ـی یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە، ئەو سێ راوچیەمان دەستگیرکرد و بۆ ماوەی 15 رۆژ رادەگیرێن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، دوای لێکۆڵینەوەکان، دادگا ئەوکات بڕیار دەدات کە چ سزایەک بدرێن.

چەند راوچیەک لە سنوری کفری دەیان پۆڕیان کوشتووە

چەند راوچیەک لە سنوری کفری دەیان پۆڕیان کوشتووە