ئادمینی 10 کەناڵ بووە
ڤیدیۆی نه‌شیاوی سه‌دان ژن و پیاوی بڵاوكرده‌وه و دەستگیر کرا
964+
ژووری هه‌واڵ
ئاسایشی هەولێر ئه‌م ئێواره‌یه رایگەیاند، ئەدمینی چەند کەناڵێکی تەلەگرامیان دەستگیرکردووە، کە ڤیدیۆی نەشیاوی سەدان ژن و پیاوی بڵاوکردووەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێش بە هەمان شێوە، پۆلیسی هەولێر ئەدمینێکی دیکەی چەند کەناڵێکی تەلەگرامی دەستگیرکرد، کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی لە 180 ژن و کچ کردبوو.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، کێ سکاڵای هەیە با بچێت سەریان لێبدات و سکاڵای خۆی تۆمار بکات.
موقه‌ده‌م ئه‌رده‌لان، وته‌بێژی ئاسایشی هه‌ولێر به 964ی راگه‌یاند، “ئه‌و كه‌سه ناوی گۆڤه‌ند CTSی له كاره‌كانیدا به‌كارهێناوه، هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتر له 100 كه‌س كردووه كه وێنه و ڤیدیۆی نه‌شیاویان بڵاوده‌كاته‌وه”.
وتیشی، “چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م تۆمه‌تباره كراوه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین سكاڵای زیاتریش تۆمار بكرێت”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، “تۆمه‌تباره‌كه بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر و لە لایەن هێزەکانیانەوە دەستگیر کراوه، چونکە لەلایەن دادخوازێک سکاڵای لەسەر تۆمار کرابوو، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە خاوەنی زیاتر لە (10) کەناڵە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تلیگرام و گرتەڤیدیۆی نەشیاوی چەندین ئافرەت و پیاوی بڵاوکردووه‌تەوە و هەڕەشەی لە چەندان کەسی دیكه‌ش کردووە، هەروەها بە دەیان گرتە ڤیدیۆی نەشیاوی کەسانی دیكه لە ئامێری مۆبایلەکەیدا هه‌بووه.
ناوی ئه‌و کەناڵانه تهلهگرامانهی ئه‌و تۆمه‌تباره ئادمینی بوون، ئه‌مانه‌ن:
1-دادگای CTS خاوەنی گروپ
2-دادگای CTS -1 خاوەنی گروپ
3-خەێاڵی دڵەکان/ خاوەنی گرووپ
4-مانگی گەردون/خاوەنی گرووپ
5-دادگای لەشفرۆشان /ئەدمینی گرووپ
6-مەلەف چیەکانی تلیگرام/ئەدمینی گرووپ
7-دیوەخانی ساتۆر/ئەدمینی گرووپ
8- لێت نابورم / ئەدمینی گرووپ
9- – شەوەزەنگ / ئەدمینی گرووپ
10-درۆ خۆشەها/ ئەدمینی گرووپ
11-کاستۆ گروپ/ ئەدمینی گرووپ
12-مانگی گەردون/خاوەنی گرووپ.