هاوڵاتیەک بە تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا

964+
ئەحمەد مستەفا

لە گوندێکی ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن، کەسێک مین پێیدا تەقییەوە، دەزگای کاروباری مین لە سلێمانی دەڵێت، “دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە”.

رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 7:00 روویداوە، بەگوێرەی راگەیەندراوی دەزگای کاروباری مین بێت لە سلێمانی، هاوڵاتییەکە ناوی (میقداد قادر حەسەن)ـە و مینێک لە گوندی هۆشیاری پێیدا تەقیوەتەوە.

بەهۆی تەقینەوەی مینەکەوە، هاوڵاتییەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، هەروەک بەڕێوبەرایەتی دەزگای مین لە سلێمانی بڵاویکردۆتەوە.

بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی دەزگای کاروباری مین لە سلێمانی، مەزەندە دەکرێت حەوت ملیۆن مین لە هەرێمی کوردستاندا هەبێت، لەو ژمارەیەش پشکی شێر بەر پارێزگای سلێمانی کەوتووە.

13 ملیۆن مەتر دووجا زەوی پێنجوێن بە مین چێندراوە

13 ملیۆن مەتر دووجا زەوی پێنجوێن بە مین چێندراوە