بەهۆی دواکەوتنی موچەی کارمەندەکانیان نەخۆشخانەیەکی منداڵان مەترسی داخستنی لەسەرە
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشید دەڵێت، ئەگەر تا چەند رۆژێکی دیکە موچەی کارمەندەکانیان نەیەت، نەخۆشخانەکە لەبەردەم ئەگەری داخستندایە.
د.پشدەر عەبدوڵا بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، موچەی کارمەندەکانیان زۆر دوا کەوتووە و نەخۆشخانەکە لەبەردەم ئەگەری داخستندایە.
نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشید تایبەتە بە چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی منداڵان، رۆژانە زیاتر لە هەزار منداڵ لەو نەخۆشخانەیە چارەسەر وەردەگرن.