"له‌م مانگه‌ وه‌ریده‌گرن"

دەیان فەرمانبەری تەندروستی دهۆك هەشت مانگە موچەیان وەرنەگرتووە

964+

هێڤى دێوالى – دهۆك

به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 ژماره‌یه‌كی زۆرى فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ست له‌ ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كانى پارێزگاى دهۆك ماوه‌ى هه‌شت مانگه‌ موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌، ته‌ندروستى دهۆكیش ده‌ڵێت، له‌م مانگه‌وه‌ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و موچه‌ وه‌رده‌گرن.

به‌شێكی زۆرى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ به‌ گرێبه‌ست له ‌به‌شی ئێوارانى نه‌خۆشخانه‌كانى تایبه‌ت به‌ شێرپه‌نجه‌ و فریاكه‌وتن و ته‌لاسیماى دهۆك كارده‌كه‌ن.

هه‌مان ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى گرێبه‌ست لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی تاوه‌كو مانگی حه‌وتی ئەمساڵ موچه‌كانیان وه‌رگرتووه‌ و بێ كێشه‌ن.

د. ئه‌فراسیاب موسا، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى دهۆك بۆ 964، ئه‌وه‌ى پشتڕاست كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌یان ماوه‌ى هه‌شت مانگه‌ موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌.

وتیشی “له‌م مانگه‌وه‌ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و موچه‌ى خۆیان وه‌رده‌گرن”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

تەندروستی دهۆك به‌ 30 تیمه‌وه‌ له‌ ئاماده‌باشیدایه‌

تەندروستی دهۆك به‌ 30 تیمه‌وه‌ له‌ ئاماده‌باشیدایه‌

ئیداره‌ى زاخۆ له‌ بوارى ته‌ندروستى ده‌گه‌شێته‌وه

ئیداره‌ى زاخۆ له‌ بوارى ته‌ندروستى ده‌گه‌شێته‌وه