ئەگەر بە بیارە و بەڵخەدا هاتوچۆ دەکەیت سێ رۆژ ئاگاداربە

964+

پێشەوا محەمەد

بە مەبەستی چاکسازیکردن لە رێگەی بیارە – بەڵخە – سۆسەکان ئاگاداری ئەو کەسانە دەکرێت، کە بەو رێگەیەدا هاتوچۆ دەکەن شەقامەکە بە ئاگادارییەوە بەکاربهێنن.

چاکسازییەکە لە سبەینێ چوارشەممە 6.9.2023ـەوە کاری تێدا دەکرێت و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحییەی بیارە بە 964ـی راگەیاند، ناتوانن رێگەکە بگرن چونکە هیچ بەدیلێکیان بۆی نییە، بەڵام هەوڵ دەدەن هیچ بەربەستێک بۆ شۆفێران و لە شۆفێرانیشەوە بۆ تیمەکانی چاکسازی دروست نەبێت.

964 دەزانێت بڕی 300 ملیۆن دینار بۆ ئەو نۆژەنکردنەوەیە تەرخان کراوە.