بایی 13 ملیۆن دینار ئاژەڵیان لە شوانێک دزی و تەرمی منداڵەکەش نەدۆزرایەوە
964+
ژووری هەواڵ
لە گوندێکی سەر بە ناحیەی لەیلانی کەرکوک، 44 سەر ئاژەڵی هاوڵاتیەک دزراوە و بە وتەی خاوەنەکەی، نرخی هەموویان 13 ملیۆن دینارە.
ته‌رمی ئه‌و منداڵه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، كه له سنووری كۆیه كه‌وتووه‌ته ئاوه‌وه و خنكاوه، تا ئه‌مڕۆ شه‌ممه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، خەریکی لێکۆڵینەوەی زیاترن لە کەیسی رووداوی پردی پەڕینەوەکەی شەقامی 60 مەتری، ئەگەر وردەکاری نوێش هەبێت لەلایەن دژە تیرۆری کوردستانەوە بڵاودەکرێتەوە.
ژماره‌یه‌كی زۆر له جوتیاران و كاسبكاران له به‌رده‌م عه‌لوه‌ی كه‌لار گردبوونه‌وه و به‌رامبه‌ر دانانی بازگه‌ی كۆمپانیایه‌ك، كه پاره‌ی خزمه‌تگوازی و پشكنینیان لێوه‌رده‌گرێت، ناڕازین و ناچنه ناو عه‌لوه‌كه‌وه.
ساڵێک دەبێت لە نەخۆشخانەی ئاکرێ بەیانیان دەرگای ژووری نەشتەرگەری داخراوە و بە بیانووی نەبوونی دکتۆری سڕکردن بۆ کەسی ناکەن، بەڵام بەرپرسانی نەخۆشخانەکە دەڵێن تەواو، لەم هەفتەیەوە نەشتەرگەری دەکەن.