داربڕێک لە مێرگەپان دەستگیرکرا
964+
زینوێ حەسەن
لەسنوری مێرگەپان هاوڵاتیەك لەسەر داربڕین دەستگیر کرا .
بنکەی پۆلیسی دارستانی مێرگەپان سەربە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پاریزگای سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەمە 29.8.2023 لەلایەن چەند کەسێکەوە ئاگادارکراونەتەوە، کە هاوڵاتیەك لەسنوری مێرگەپان بە منشاریکەوە سەرقاڵی داربڕینە .
پاشان دەستبەجێ لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستانی مێرگەپان دەستگیرکرا.
لە ئەنجامی گەڕان و پشکنین دەستیشیان گرت بەسەر یەک ماتۆڕ مشاری داربڕین و یەک تەورداس و 11 داربەڕوو كه بڕیبوویهوه.
ئەو کەسەی لەسەر داربڕین دەستگیرکراوە لە ئێستادا رادەستی دادوەر کراوە.