لە گەڕەکێکی کەرکوک

ئۆتۆمبێل بووە بە میوانی ناوەخت و هەر جارە و خۆی دەکات بە ماڵێکدا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە گەڕەکێکی کەرکوک شەقامێک هەیە بەجۆرێکە هەرجارە و ئۆتۆمبێلێک بە هۆی تیژڕەوییەوە خۆی دەکات بە حەوشەی ماڵی هاوڵاتییەکی ئەو گەڕەکەدا.

بەهۆی نەبوونی تاسە لە یەکێک لە شەقامەکانی جوتسایدی گەڕەکی سەرچنار بۆ جاری سێیەم ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە ماڵی هاوڵاتیاندا، بۆیە بەشێک لە دانیشتووانەکەی یەکێک لە سایدی شەقامەکەیان داخست.

حوسێن کاکە برا دانیشتووی گەڕەکی سەرچنار بە 964ـی وت، هەرجارەو ئۆتۆمبێلێک بە هۆی تیژڕەوییەوە خۆی دەکات بە ماڵەکانیاندا دیوار و دەرگا دەڕووخێنێت و دەرواتە ژوورەوە.

وتیشی، چەندین جار داوای دروستکردنی تاسەیان کردووە لەو جێگەیە بەڵام بۆیان نەکراوە، ناچارن بەشیک لە شەقامەکە دابخەن و لەبەر قەرەباڵغی زۆر نەبێت هەر نایکەنەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی