لە سۆران پەروەردەی ژینگەیی لە قوتابخانەکان پێشکەش دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

پەروەردە و فەرمانگەی ژینگەی سۆران رێککەوتوون بۆ ساڵی نوێی خوێندن پەروەردەی ژینگەیی لە قوتابخانەکان پەرە پێبدەن.

لە قۆناغی یەکەمدا زیاتر بایەخ بە باخچە و قوتابخانە بنەڕەتییەکان دەدرێت.

کارەکە لە رێگەی سیمینار، رێزگرتن لەو مامۆستا و قوتابی و قوتابخانانە دەکرێت کە گرنگی بە بوواری ژینگە و پاراستنی دەدەن.

هەژار ماهیر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران بە 964ـی راگەیاند، داوایان کردووە هەموو پێنج خولەکێکی کۆتایی وانەکان بۆ بایەخدان بە هۆشیاریی ژینگەیی تەرخان بکرێت.

وتیشی، “دەمانەوێت ئەو بۆشاییە پڕبکەینەوە کە لە پڕۆگرامەکانی خوێندندا سەبارەت بە ژینگە بوونی هەیە”.