زاخۆ كه‌مترین خنكان و زۆرترین حاڵه‌تى رزگاركردن
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
به قسه‌ى به‌رگرى شارستانى زاخۆ، لە ماوەی 45 رۆژی رابردوودا تەنها یەک حاڵەتی خنکان و 32 حاڵەتی رزگارکردنیش لە خنکان، له‌سنووره‌كه‌یاندا هەبووه.
به‌رگرى شارستانى زاخۆ له ترسی ساڵانى رابردوو، ئه‌مساڵ خۆی گورج و گۆڵ كردووه و به‌رده‌وام چاودێری سەر رووبار‌ى خابور و ئاوه‌كانى دیكه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك مه‌ترسی خنكانیان له‌سه‌ر نه‌مێنێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، ساڵانه له‌سنوورى زاخۆ زیاتر لە 25 کەس بەهۆی خنکانه‌وه گیانیان لەدەستداوه.
جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964ـى راگه‌یاند، بە دروستکردنی تیمێکی 40 کەسی مه‌له‌وان و بڵاوکردنەوەیان لەو شوێنانەی کە زۆرترین كه‌س مه‌له‌ى تێدا ده‌كات، توانیویانه ئه‌مساڵ رووداوه‌كانى خنكان كه‌م بكه‌نه‌وه.
وتیشی “له ناوچەی گۆفکێ لە رۆژهەڵاتی ئیدارەی زاخۆ تا دەگاتە رۆژئاواكه‌ى کە ناوچەی پێشابورە، توانیمان هەندێک شوێن بۆ مەلەکردن دەستنیشان بکەین و تیمەکانمان له‌وێ چاودێریان بكه‌ن”.
رووبار‌ى خابور به درێژایی زیاتر لە 100 کیلۆمەتر بەناو زاخۆدا تێدەپەڕێت، هەر لە رۆژهەڵاتییه‌وه کە قەزای باتیفایە تا دەگاتە رۆژئاوای شارەکە لە کۆمەڵگەی پێشابور و دێرەبون، زۆر شوێنى مه‌ترسیدار هه‌ن، به‌ڵام به‌رگرى شارستانى ده‌ڵێت “ته‌واوى ئه‌و شوێنانه‌مان بۆ مه‌له‌كردن قه‌ده‌غه كردووه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن