تەمەنیان دەگاتە 63 ساڵ
خوێندنی کوردی بۆ لەدایکبووانی 1962: وەرن بۆ خانەنشین بوون
964+
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی کوردی لە کەرکوک داوا لەو فەرمانبەر و مامۆستایانە دەکات کە لەدایکبووی 31.12.1962 تاوەکو 1.1.1962ـن سەردانیان بکەن بەمەبەستی خانەنشن کردنیان.
ئەمڕۆ یەکشەممە 3.11.2024، بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی کوردی لە کەرکوک رایگەیاند، ئاگادارى سەرجەم کارگێڕى خوێندنگا و قوتابخانە و باخچەکانى منداڵان دەکەین بە ئامادەبوونى ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەى کە لە دایکبووى لەدایکبووی 31.12.1962 تاوەکو 1.1.1962ـن سەردانیان بکەن بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی خانەنشین بوون.
کامەران عەلی، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکوک بە 964ـی راگەیاند، نوسراوەکەیان لە وەزارەتی پەروەردەوە بەدەستگەیشتووە و بڕیاردان لە خانەنشین بوون ئارەزوومەندانە نییە و “ناچارییە”.
ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە دەبێت لە رۆژی لەدایکبوونیان کاتێک تەمەنیان دەگاتە 63 ساڵ و وادەی یاسایی خانەنشینبوون، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی کوردی بکەن.
دەبێت ئەو کەسەی خانەنشین دەکرێت لەگەڵ بەڕێوەبەرەکەی، ناسنامەی باری شارستانی رەسەن و کۆپی رەنگاورەنگ و نوسراوی ناوەندی خوێندن لە خۆیەتی فەرمانبەران یان خۆیەتی ئامادەیی و بنەڕەتی ئامادەبن.
لە ئەگەری نەبوونی هیچ فەرمانبەر و مامۆستایەک کە تەمەنی گەیشتبێتە 63 ساڵ، دەبێت بە نوسراوی پەروەردەی خوێندنی کوردی ئاگادار بکرێتەوە.