بەرگری شارستانی دهۆک بە دوای مەلەواندا دەگەڕێت

964+

زەید کۆچەر-دهۆک

ژمارەیەک کارمەند بە شێوەی کاتی لە بەرگری شارستانی دهۆک دادەمەزرێنرێت، هاوکاری تیمی مەلەوانی بکەن.

ئەو کاسانە ژمارەیان 13 کەس دەبێت و دەبنە هاوکاری تیمی مەلەوانی بەرگری شارستانی دهۆک، بۆ ماوەی سێ مانگ.

بێوار عبدالعەزیز بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ی وت، بە پێی ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ کە کە بەوان گەشتووە هەر بەڕێوەبەرایەتییەک دەتوانێت شەش کەس دابێت ناوەکانیان بۆ بنێرێت بۆ ماوەی سێ مانگ لەگەڵیان دەبن.

وتیشی، ئەوکەسانە نە دادەمەزرێن نە گرێبەست دەبن بەڵکو خۆبەخش دەبن و شایستەی داراییان پێدەدرێت، کە بۆ هەر یەکێکیان 300 هەزار دینار دەبێت.

ئەو کەسانە دەبێت مەلەوان بن و لێهاتووییان هەبێت، لەگەڵ تیمەکانی خنکان لە سەیرانگا و رووبارەکان دەبن کە هاوڵاتیان بۆ گەشت بۆی دەچن هەرکات رووداوێک روویدا ئەوان هاوکار دەبن بۆ رزگارکردنیان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی