964 زانیاری نوێ لەسەر گیان لەدەستدانی وەستا حەسەن ئاشکرا دەکات
964+
دیلان محەمەد
بەیانی ئەمڕۆ هەینی 25.8.2023، وەستا حەسەنی کەبابچی لە باخێکی سیتەک بە برینداری دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیان لەدەستدەدات و ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە.
تیمەکانی تەندروستی سلێمانی، جەستەی وەستا حەسەن بە برینداری دەگەیەننە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کە گوللەیەک بەر سەری کەوتووە و دواتر گیانی لەدەستداوە.
ئێستا تەرمی وەستا حەسەنی کەبابچی لە پزیشکی دادی سلێمانییە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکرێت، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان هێشتا هیچ راگەیەنراوێکیان بۆ رای گشتی بڵاونەکردووەتەوە کە رووداوەکە خۆکوژییە یان کەسێک تەقەی لێکردووە و کوشتوویەتی.
لەسەر رووداوەکە، سامان نادر، بهڕێوهبهری سهنتهری فریاکهوتنی خێرای سلێمانی 122 به 964ـی راگهیاند، تیمەکانیان ئەو هاوڵاتییەیان لە باخێکی سیتەکەوە گەیاندووەتە نەخۆشخانە کە بریندار بووە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
وەستا حەسەن، یەکێکە لە بەناوبانگترین وەستاکانی کەباب لە سلێمانی و خاوەنی چێشتخانەیەکی گەورەیە لە سلێمانی.
لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە، هێشتا ئەنجامەکەی بۆ رای گشتی رانەگەندراوە.
داڕشتن: فەرمان سادق