دەنگۆ: بە بۆردومانی فڕۆکەی جەنگی چوار کەس کوژران

964+
ئاسۆ فەیسەڵ

دەنگۆیەکی بەهێز دەست 964 کەوتووە، کەمێک لەمەوبەر لە گوندی مێرگەمیر لە دەڤەری برادۆست فڕۆکەی جەنگی بۆردومانی ماڵێکی کردووە و بەهۆیەوە چوار کەس کوژراون.

کاروان فەیسەڵ بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستی سیدەکان بە 964ـی وت، هیچ کەسێک بە کوژراوی یان بە برینداری نەگەیەندراوەتە بنکەکەیان.

شەماڵ دێوالی وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە 964ـی وت، “هیچم نەبیستووە، رەنگە تازە روویدابێت، بەدواداچوونی بۆ دەکەین”.

ئیحسان چەلەبی قایمقامی قەزای سیدەکان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، هیچ کەسێکی ئەو ماڵە زیانیان بەرنەکەوتووە، ئەمەش گومانی ئەوە زیاد دەکات کە چوار کوژراوەکە چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بن.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، لە دەڤەری سیدەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، درۆنی تورکی ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی بە ئامانجگرتووە و بەهۆیەوە سیانی لێکوشتوون.

بە مانای ئەوە دێت کە بە تەنیا ئەمڕۆ، لە هەردوو رووداوەکەدا، حەوت چەکداری پەکەکە کوژراون.

964 لە هەوڵی ساغکردنەوەی دەنگۆکەیە.

لێرەوە ساغکردنەوەکە ببینن