بارهەڵگرەکان بۆیان نییە بە ناو کەلاردا بڕۆن
964+
توانا نەقی
بە پێی بڕیارێکی هاتوچۆ چیتر ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان ناتوانن بە ناو شاردا لەکەلار بڕۆن و دەبێت شەقامی دەرەوەی شار بکار بهێنن.
هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بارهەڵگرەکان بۆیان نییە چیتر شەقامەکانی ناوشار بۆ هاتوچۆی خۆیان بەکار بهێنن و دەبێت لە شەقامی پشتێنەیی کەلارەوە هاتوچۆ بکەن بە تەنیا.
دەشێڵێت، لە پێناو سەلامەتی هاوڵاتیان و دروستنەبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ ئەو بڕیارەیان داوە و شەقامی پشتێنەیی کە بە حەولی ناسراوە دەبێت بەکاربهێنن.
هەر شۆفێرێکیش پابەندی ئەو بڕیارەی هاتوچۆی کەلار نەبێت تووشی سزای یاسایی دەبێتەوە ئەگەر بێت و لە شەقامەکانی ناو شاردا بیانگرن.