قایمقامی شه‌قڵاوه‌ بۆ 964: ئاگره‌كه‌ی چیای سه‌فین كۆنتڕۆڵ كرا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌م ئێواره‌یه‌ ئاگرێك له‌ بناری چیای سه‌فین كه‌وته‌وه‌، كه‌ نزیكی شوێنی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیان بوو، قایمقامی شه‌قڵاوه‌ش ده‌ڵێت، توانرا كۆنتڕۆڵ بكرێت.

كاروان كه‌ریم خان، قایمقامی قه‌زای شه‌قڵاوه‌ به‌ تۆڕی 964ی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئاگره‌كه‌ له‌ بناری چیای سه‌فین كه‌وته‌وه‌، به‌ڵام هه‌رزوو تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ توانیان كۆنتڕۆڵی بكه‌ن.

وتیشی، هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ زانینی هۆكاری ئاگره‌كه‌ ده‌كرێت، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانییش هه‌وڵ ده‌ده‌ن هیچ ئه‌گه‌رێك بۆ دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ نه‌هێڵنه‌وه‌ و دڵنیایی بده‌ن.

كاروان كه‌ریم خان له‌ باره‌ی زیانه‌كانی ئاگره‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ دا، هێشتا نازانن زیانه‌كان چین و دواتر رایده‌گه‌یه‌نن.