سەنتەری جینۆساید لە زانکوی گەرمیان دەکرێتەوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێمی کوردستان رەزامەندی داوە بە کردنەوەی سەنتەری جینۆساید لە زانکۆی گەرمیان و لە داھاتوویەکی نزیکدا دەستبەکار دەبێت.

فارھاد قارد سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بە 964ى وت، بە مەبەستی زیاتر گرنگیدان بە پرسی جینۆساید بەشێوەیەکی ئەکادیمی و پێگەی گەرمیان لەم بوارەدا، لە چەند رۆژی رابردوو بڕیاری کردنەوەی سەنتەری جینۆساید دراوە لە زانکۆی گەرمیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەمانەوێت لە رێگەی ئەم ناوەندە ئەکادیمیەوە خزمەتی زیاتر بە پرسی جینۆساید بکەن و لە ئایندەیەکی نزیکدا سەنتەرەکە دەست بە کارەکانی دەکات.

بۆیەکەم جارە سەنتەرێکی لەوشێوەیە بکرێتەوە  لە زانکۆکە و ئامانج لێی کارکردن و بەرەوپێشبردنی کەیسی جینۆسایدە بە شێوەیەکی ئەکادیمی.

پێداچوونەوە: توانا نەقی