دیمه‌نێكی ته‌ماته‌ى ئه‌مساڵى سنوورى برادۆست.. وێنه: كشتو‌كاڵى سیده‌كان
گورگە قڕانی بە تەماتەی برادۆست هێناوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مساڵ ته‌ماته‌ى سنوورى برادۆست وه‌ك ساڵانى رابردوو سوور و جوان نییه، ره‌نگێكی زه‌ردیان به‌سه‌ردا داپۆشراوه، سه‌ربارى كه‌م ئاوییه‌كه‌ى، گورگه‌ش لێیداون و به‌ره‌و وشكبوونیان ده‌بات.
به‌قسه‌ى كشتو‌كاڵى قه‌زاى سیده‌كان، ساڵانه له سنوورى برادۆست زیاتر له 29 هه‌زار دۆنم زه‌وى به به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كان داده‌چێندرێن و به‌شێكی ئه‌و زه‌ویانه‌ش ده‌كرێنه ته‌ماته.
گوندى كه‌ژه‌ك، له سنوورى برادۆست و سه‌ر به قه‌زاى سیده‌كان، دیارترین گوندى سنووره‌كه‌یه كه زۆرترین كشتو‌كاڵى لێده‌كرێت و زیاتر له 30 جوتیاریش كارى چاندنى ته‌ماته و به‌رهه‌مه هاوینییه‌كان ده‌كه‌ن.
عەبدولرەحمان مستەفا، بەرپرسی بەشی کشتوکاڵی قه‌زاى سیدەکان، بە 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مساڵ دۆخى ته‌ماته له سنووره‌كه‌یان زۆر خراپه، سه‌ره‌ڕاى كه‌م ئاوییه‌كه نه‌خۆشی گورگه‌شیان گرتووه.
گورگه، گیایه‌كى قه‌د زه‌ردى گۆڵداره، به یه‌كێك له نه‌خۆشییه باوه‌كانى ته‌ماته داده‌نرێت، به شێوه‌یه‌كى خۆڕسكانه له‌ناو قه‌دى ته‌ماته شین ده‌بێت و له‌ره‌گه‌وه وشكى ده‌كات.
عەبدولرەحمان مستەفا دەشڵێت: ته‌واوى جوتیارانى سنوورى برادۆست ئه‌مساڵ زه‌ره‌رمه‌ند بوونه، ئه‌وه‌ى 10 ملیۆن دینارى له چاندنى ته‌ماته خه‌رج كردبێت، دوو ملیۆنى ده‌ست ناكه‌وێته‌وه.