سێ کەس خنکان و ژمارەیەکی زۆری سەرخۆش دەستگیر کران
+964
ژووری هەواڵ
– نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئاوی زێی گەورە لە خەبات سێ کەس خنکان وهەرسێ تەرمەکە لەلایەن بەرگری شارستانی قەزای خەباتەوە دۆزراونەتەوە و دەرهێنران.
– تەنیا لە حەوت مانگی رابردوودا، زیاتر لە 13 هەزار شۆفێر بەهۆی سەرپێچی هاتوچۆوە لە پارێزگای دهۆک سزادراون، شێوازی سزاکان جیاوازن و بەشێکیان سزای ماددی و بەشێکیان دەستگیرکردن بووە.
– ماسی سەلەمونی راپەڕین حەشردەکات و پرۆژەیەکی گەورەی سەلەموون لەو سنورە هەیە کە تاکە پرۆژەی بەخێوکردنی ئەو جۆرە مەسییە.
– خراپی دۆخی کارەبا لە هەولێر کارێکی کردووە بەڕێوەبەری کارەبا و لیژنەی مۆلیدە ئەهلێکان ببرێنە ئەنجومەنی پارێزگاو لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت.
– چوارەهەمین پێشەنگای نێودەوڵەتی وەبەرهێنان و خانووبەرە لە هەولێر کرایەوە ، 250 کۆمپانیای بوارەکە لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان لە 15 وڵات تێیدا بەشدارن.