کارەکان دەستیپێکرد
به‌ڵێن دراوه شه‌قامه‌كانی گه‌ڕه‌كی به‌هاری نوێ كۆنكرێت بكرێن
+964
شۆڕش عەبدوڵا
هاوڵاتیانی گه‌ڕه‌كی به‌هاری نوێ له ناحیه‌ی به‌حركه‌ی سه‌ر به هه‌ولێر، پێنج مانگه چاوه‌ڕێی كۆنكرێتكردنی كۆڵانه‌كانیانن، به‌ڵام كاره‌كان به‌هۆی نه‌بوونی پاره‌وه وه‌ستابوون، ئێستاش دوو رۆژه كاره‌كانی چاككردن و كۆنكرێتكردن ده‌ستیپێكردووه.
964 سه‌ردانی گه‌ڕه‌كه‌ی كرد و وێنه‌كانی ئه‌وێی گواسته‌وه، به‌ڵام هیچ كه‌سێك له گه‌ڕه‌كه‌كه ئاماده‌نه‌بوو قسه بكات و ناڕه‌زایی ده‌رببڕێت.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی به‌حركه مه‌موند عه‌بدولوه‌هاب به ته‌له‌فۆن به 964ی وت، دواكه‌وتنی كاره‌كان به‌هۆی نه‌بوونی پاره‌وه بووه، به‌ڵام به‌ڵێنیان پیدراوه پاره بۆ كاره‌كان دابین بكرێت و به‌ڵێنده‌ره‌كه‌ش ده‌ستی به كار كردووه‌ته‌وه.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا