هەواڵەکان
ئەم ئێوارەیە جیهان و كوردستان پێدەنێنە ساڵی 2025 و جارێكی دیكە سوپای عێراق هەڵیكوتایە سەر گەڕەكی نەورۆزی كەركوک
ژووری هەواڵ
ئەم ئێوارەیە، دوائێوارەی ساڵی 2024ە و جیهان پێدەنێتە ساڵی 2025، لە هەرێمی كوردستانیش ئەمڕۆ ئێوارە هاوڵاتیان لە شار و شارۆچكەكان هەریەكەی بە جۆرێك پێشوازی لە ساڵی نوێ دەكات.
جارێکی دیکە سوپای عێراق هەڵیانكوتایە سەر گەڕەکی نەورۆزى کەرکوک و دەیانەوێ دەست بەسەر یەکێکی دیکە لە خانووەکانی گەڕەکەکە بگرن، دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە سوپاكە لەو گەڕەكە دەستی بەسەر پێنج خانوودا گرتووە، كە هاوڵاتیی كورد لێی نیشتەجێ بوون.
بۆرودومانی سوپای توركیا بۆ سەر ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان درێژەی هەیە و بهپێی دوایین ئامارى فهرمى، ژمارهى ئهو گوندانهى كه ئەمساڵ بههۆى بۆردومان و هێرشهكانى سوپاى توركیا له ههرێمی كوردستان چۆڵكراون، گهیشتنه 10 گوند، ژمارهى بۆردومانكردنهكانى ئهمساڵیش كهمتره له ساڵى پار.
بڕی باران بارین لە هەولێر بۆ ئەمساڵ وەک پێویست نییەو ناو بەناو چەند رۆژ جارێک بڕێک باران دەبارێت بەڵام ئەمە نە تونێتی خاک و نە تاسەی خەڵکی بۆ باران نەشکاندووە.