لە حەوت مانگدا 227 شۆفێری سەرخۆش لە دهۆک دەستگیرکراون
964+
هیڤی دێوالی- دهۆک
تەنیا لە حەوت مانگی رابردوودا، زیاتر لە 13 هەزار شۆفێر بەهۆی سەرپێچی هاتوچۆوە لە پارێزگای دهۆک سزادراون، ئەمە بەقسەی ئاماری هاتوچۆی دهۆک.
شێوازی سزاکان جیاوازن و بەشێکیان سزای ماددی و بەشێکیان دەستگیرکردن بووە.
بەپێی ئاماری بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک، 12 هەزار و 149 شۆفێر سزای ماددی بۆ کراوە، لەگەڵ دەستگیرکردنی هەزار و 19 شۆفێری بێمۆلەت و 227 شۆفێر کە بە سەرخۆشی ئۆتۆمبێلیان لێخوڕیوە.
نەقیب شڤان ئیسحان، لە راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک بە 964ـی وت، هۆکاری زۆری رووداوەکانی هاتوچۆ، پابەندنەبوونی شۆفێرەکانە بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و سەرکێشیکردنی شۆفێرە بە ژیانی خۆی و دەوروبەر.
وتیشی، “هیوادارم شۆفێر پابەندی رێنمایەکان بێت و هاوکاری پۆلیسی هاتوچۆ بکات”.
پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر