شەقامێک لە کەلار - وێنە :964
دەرگای خێر بە رووی کەسوکاری شەهید و ئەنفالدا کرایەوە
964+
هونەر فارس- گەرمیان
10 کەس بەشێوەی گرێبەست لە سایلۆی گەرمیان دادەمەزرێندرێن و بڕیارە سەرجەمیان لە کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان بن.
ناو تۆمارکردن بە مەبەستی دامەزراندنیان لە بەرواری 22.8.2023 بەشێوەی راستەوخۆ لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهید و ئەنفالکراوان دەستپێدەکات و لە 28ـی ئەم مانگەش کۆتای دێت.
هەلی دامەزراندنەکە بۆ هەریەک لە کەسوکاری شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید و شەهیدانی دەستی داعشە.
سەیوان حەسەن، بەڕێوەبەری راگەیاندنی شەهید و ئەنفالکراوانی گەرمیان بە 964ـی وت: ئەو کەسانە وەکو کارمەند بەشێوەی گرێبەست لە سایلۆی گەرمیان دادەمەزرێندرێن و سەرجەم ئەو کەسانەی ناویان تۆمارکردوە و ئەوانەشی ناویان لامان تۆمار نییە هەلی دامەزراندنیان هەیە.
“کردنەوەی دەرگای دامەزراندن بە رووی کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان لە کاتێکدایە کە چەندینجار بە مەبەستی دامەزراندن لەسەر شەقام گردبونەتەوە و ناڕەزایەتیان ئەنجامداوە”.
964دەزانێت، بەدەر لەو کەسانەی بەمەبەستی دامەزراندن و دۆزینەوەی هەلی کار لە بەڕێوەبەرایەتی شەهید و ئەنفالکراوان ناویان تۆمار نەکردووە، نزیکەی 350 ناو لە بەڕێوەبەرایەتیەکەیە و تا ئێستاش چاوەڕێی دامەزراندنن.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق