شەهرام نازری ئەلبومێکی نوێ بڵاودەکاتەوە
964+
زینوێ حەسەن
دوای چەند ساڵێک بێدەنگی و دوورکەوتنەوە لە کاری هونەری گۆرانیبێژ و هونەرمەندی ناسراوی کورد، شەهرام نازری بە بڵاوکردنەوەی ئەلبومێکی نوێ دەگەڕێتەوە ناو دنیای هونەر و گۆرانی
شەهرام نازری لە ماوەکانی رابردوودا چەندین جار بەهۆی نەخۆشی دڵەوە لە نەخؤشخانە کەوتووە و چارەسەری وەرگرتووە.
فەرید ئیلهامی بەڕێوەبەری کارەکانی شەهرام نازری بە 964ـی وت، ئەلبومی شاعیری ونبوو (شاعر گمشدە) کە کۆمەڵە شعرێکی مەحمود موشرف ئازاد تەهرانیە و شهرام نازری کردوونی بە گۆرانی “ئەڕەشک رەفیعیش” کاری ئەلبوومە نوییەکەی بۆ کردوە .
وتیشی، شەهرام هەرگیز لە هونەر دانەبڕاوە دانابڕێت، بەڵکو هەمیشە بەدوای کاری نوێ و جیاوازدا دەگەڕێت بۆئەوە بە بەرهەمی ناوازەوە دەرکەوێتەوە.
ئەلبومی شاعیری ونبوو لە ئاینەدەیەکی نزیکدا بڵاودەەبێتەوە و دەخرێتە بەر گوێی هەوادارانی.
شەهرام نازری مۆسیقارێکی بەڕەچەڵەک کوردە و خەڵکی کرماشانە، لە هەردوو مۆسیقای کوردی و فارسیدا ناوێکی دیارە و چەندەها بەرهەمی بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی تۆمار کردووە.