لە 24 کاتژمێردا نرخی نەوت سەروو دوو دۆلار دابەزی
964+
فەرمان سادق
لە ماوەی هەفتەیەکدا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهانیدا نزیکەی دوو دۆلار دابەزیوە، بەشێکی دابەزینەکەش پەیوەندارە بە ئابووری چین وەک دووەم گەورەترین ئابووری جیهان.
ئەمڕۆ سێشەممە 22.8.2023، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 84,26 سەنت دابەزی، ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ دووشەممە بەهای هەر بەمیلێک نەوتی برێنت بە 85,83 سەنت بوو.
ئۆراسیا گروپ، لەسەر دابەزینی نرخی نەوت دەڵێت، داهاتووی ئابووری چین وەک دووەم گەورەترین ئابووری جیهان و دووەمین گەورەترین بەکاربەری نەوتیش، کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دادەنێت، تەنانەت ترسیش دەخاتە بازاڕەوە.
ئەو دابەزینەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە لە 10.8.2023، نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە 87,78 سەنت، ئەمەش بەرزترین نرخە لەماوەی شەش مانگی رابردوودا تۆمار کرابێت.