رێگاوبانەکانی سنووری پارێزگای دهۆک نۆژەندەکرێنەوە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

لە سنوری پارێزگای دهۆک ژمارەیەک پرۆژەی نوێی رێگاوبان جێبەجێ دەکرێت و سوود بە چەندین ناحیە و قەزا دەگرێتەوە.

پرۆژەکان بە گوژمەی 160 ملیار دینار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبان و نیشتەجێکردنی دهۆکەوە جێبەجێ دەکرێت.

شێرزاد قادر بەڕێوەبەری رێگاوبان و نیشتەجێکردنی دهۆک بە 964ی وت، رێگای بەردەڕەش – رۆڤیا کە ئاراستەکەی بۆ چەمە دەڕوات بە درێژایی 35 کیلۆمەتر دروست دەکرێت، هەروەها رێگای ئاکرێ – قەندیل دروست دەکرێت بە شێوەیەکی مۆدێرن.

وتیشی، رێگای کۆمەڵگای کۆرا و مانگێش سەربە قەزای ئامێدی نۆژەن دەکرێتەوەبە درێژایی 20 کیلۆمەتر، هەروەها رێگای ئالۆکا بەرەو بەدریکێ بە درێژایی 23 کیلۆمەتر نۆژەندەکرێتەوە.

تا ئێستا لەو 160 ملیار دینارە 17 ملیار بۆ ئەو پرۆژانە خەرخکراوە بڕیارە لە ساڵی داهاتوو پارەی زیاتر خەرجبکرێت و پرۆژەکان تەواو بکرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی