بەڕێەبەرایەتی بازرگانی خۆراکی سلێمانی - وێنە: پەیجی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە فەیسبووک
کەس سەردانی پسووڵەی خۆراکی سلێمانی نەکات
964+
پێشەوا محەمەد
بەهۆی راگرتنی سیستمە کۆنەکەی پسووڵەی خۆراک و کارانەکردنی ئەلکترۆنییەکە، بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراکی سلێمانی کارەکانی راگرتووە.
بەڕێوەبەرەکەی لە رێگەی 964ـەوە دەڵێت، کەس سەردانیان نەکات.
یاسین مەحمود، بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراکی سلێمانی بە 964ـی وت، “بە ئەلکترۆنیکردنی پسووڵەی خۆراک لە پارێزگاکان بە نۆبەیە و هێشتا پارێزگای دهۆک تەواو نەبووە”.
وتیشی، “کاروباری وەفات لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەکرێت بەڵام تۆمارکردنی منداڵی نوێ و سەرجەم کارەکانی تری پسووڵەی خۆراک وەستاون”.