ئەمساڵ نزیکەی پێنج ملیۆن گەشتیار هاتونەتە هەرێم
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، نزیکەی پێنج ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و دەستەی گەشتوگوزاریش دەڵێت، پێشبینیدەکەن ئەمساڵ، بەراورد بە ساڵی رابردوو، دوو ملیۆن زیاتر گەشتیار بێنە کوردستان.
ئەمڕۆ هەینی 18.8.2023، ئەمەل جەلال، سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە 964ـی راگەیاند، ژمارەی ئەو گەشتیارانەی لەشەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە، نزیكە پێنج ملیۆن گەشتیار بوون، پێشبینی دەكەن تا كۆتایی ئەمساڵ ئەو ژمارەیە بگاتە هەشت ملیۆن.
بەپێی ئامارەکانی دەستەی گەشتوگوزار، ساڵی 2021 چوار ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمیان کردووە، لە ساڵی 2022 ژمارەکە بۆ شەش ملیۆن کەس بەرزبووەتەوە.
زۆربەی ئەو گەشتیارانەی سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، خەڵکی ناوەڕاست خوارووی عێراق بوون.