مێسی لە یەکێک لە یارییەکانی یانەی مەیامی ئەمریکی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
مێسی له ئه‌مریكا مێژووی نووسییه‌وه
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لیۆنێل مێسی به‌رده‌وامه له تۆماركردنی گۆڵ و دڵخۆشكردنی هانده‌رانی یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی به‌رده‌وامه.
مێسی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له یاریی پێش كۆتایی جامی ده‌سته‌ی یانه‌كانی ئه‌مریكا و مه‌كسیك، سه‌ركردایه‌تی ئینته‌ر مه‌یامی كرد بۆ بردنه‌وه له یانه‌ی فیلادلفیا یۆنیۆن به 4-1 گۆڵ.
مێسی له دووریی زیاتر له 30 مه‌تر گۆڵێكی تۆمار كرد، گۆڵه‌كانی دیكه‌ش خۆردی ئالبا و مارتینێز و ئۆچوا تۆماریان كرد، گۆڵی فیلادلفیاش بیدۆیا تۆماری كرد.
تیپه‌كه‌ی مێسی بۆ یه‌كه‌مجار گه‌یشته یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه و مێسیش نۆیه‌م گۆڵی خۆی له شه‌شه‌م یارییدا له‌گه‌ڵ ئینته‌ر تۆمار كرد.