هەڕەشە لە پاڵەوانانی کوردستان کراوە
پاڵهوانیهتییهكی جیهانیی بۆكسینگ له ههولێر دهكرێت
+964
هێژا خەسرەو ـ هەولێر
بڕیار درا كۆتایی ئهم مانگه پاڵهوانیهتیی بۆكسینگ له ئاستێكی جیهانی له ههولێر بێته ئهنجامدان، یاریزانانی كوردستان رووبهڕووی هاوتا جیهانییهكانیان دهبنهوه.
سەرۆکی فیدراسیۆنی کوبۆی جیهانی رایگهیاند، رۆژی 30 ئەم مانگە بۆ بەڕێوەچوونی پاڵەوانیەتی بۆکسێنی جیهانی دەستنیشان كرا.
فەرشید عیسا لە سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی جیهان لە هەولێر، به 964ی وت: هەموو ئامادەکارییەک کراوە و لە کۆتایی ئەم مانگەدا پاڵەوانیەتیی بۆکسینگ بەڕێوەدەچێت، پاڵەوانیەتییەکەش لە هەولێر و لە هۆڵی وەرزشی زانکۆی جیهان بەڕێوەدەچێت، پاڵەوانیەتییەکە ناوی بۆکسینگ نایتە و یارییەکانی لە کاتژمێر 07:00ی ئێوارە دەستپێدەکات.
سەرۆکی فیدراسیۆنی کوبۆی جیهانی ئهو قسانهی له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا كرد و چوار یاریزانی هەڵبژاردەی کوردستانیش ئامادەبوون، هەموویان بەیەکەوە دەنگی خۆیان گەیاند و وەڵامی یاریزانانی دەرەوەی کوردستانیان دایەوە، کە لە کورتە ڤیدیۆیەکدا هەڕەشەی بردنەوەیان لە یاریزانانی کوردستان کردبوو.
یاریزانەکان یەک دەنگیان هەبوو، لە وەڵامی هەڕەشەکاندا وتیان: ئێمە لە شەڕکردن وەڵامیان دەدەینەوە بە بردنەوە و ئەنجامی باش، دڵنیاتان دەکەینەوە سەرمان بڵند دەبێت و بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان نەیارانمان دەتۆقێنین.
پاڵەوانیەتی بۆکسینگ بە بەشداری چەندین وڵات دەکرێت، بهڵام هێشتا ژمارهی تیپه بهشداربووهكان نادیاره، لهگهڵ ئهوهشدا کوردستان بە چەند بۆکسێنەرێک لە ئاستە جیاوازەکان بەشداری دەکات و بۆکسێنەرەکانی لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و زاخۆوە بەشدار دهبن.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا