ناحیەی بالیسان - وێنە: socialmedia
لە بەغداوە کار بۆ دامەزراندنی فەرمانگەی کارتی نیشتمانیی بالیسان دەکرێت
964+
پێشەوا محەمەد
نووسراوێک دراوە بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ کردنەوەی فەرمانگەی کارتی نیشتمانی لە بالیسان.
پێشتر هەمان داوا ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کرابوو.
بەدریە حوسێن، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داواکەی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کردووە و بە 964ـی راگەیاند، بالیسان دانیشتوانێکی زۆری لەسەرە و پێویستە ئەو فەرمانگەیەی بۆ بکرێتەوە بۆ کارئاسانی هاوڵاتییەکانی.
ناحیەی بالیسان لە 15 گوند پێکدێت وژمارەی دانیشتوانەکەی 10107 کەسە و 60 کیلۆمەتر لە ناحیەی هیرانەوە دوورە.