ئه‌رجه‌نتین گه‌یشته‌ یاریی كۆتایی

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا- هه‌ولێر

له‌ یاریی پێش كۆتایی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له‌ هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیای برده‌وه‌ و گه‌یشته‌ یاریی كۆتایی.

یارییه‌كه‌ ئه‌مشه‌و له‌ یاریگه‌ی لۆسێل له‌ ده‌وحه‌ كرا و تێیدا ئه‌رجه‌نتین به‌ سه‌ركردایه‌تی مێسی به‌ 3-0 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌.

گۆڵه‌كانی تانگۆ یاریزانان مێسی “به‌ په‌ناڵتی” و جۆلیان ئه‌لڤارێز 2 گۆڵ، تۆماریان كرد.

ئه‌رجه‌نتین به‌م بردنه‌وه‌یه‌ گه‌یشته‌ یاریی كۆتایی مۆندیالی 2022 و له‌وێشدا چاوه‌ڕێی براوه‌ی یاریی نێوان فه‌ڕه‌نسا و مه‌غریب ده‌كات، كه‌ سبه‌ی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.