دۆلار دابەزی

964+

فەرمان سادق

لەگەڵ فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بەهای دۆلار لە بازاڕەکان دابەزی.

ئەمڕۆ سێشەممە 15.8.2023، بانکی ناوەندی بڕی 183 ملیۆن و 890 هەزار و 982 دۆلاری خستەڕوو، لەم بڕەدا 30 ملیۆن و 670 هەزار دۆلاری بۆ بازاڕی ناوخۆ بووە و ئەوەی دیکەی بۆ حەواڵەی بازرگانی دەرەکی بووە.

تاوەکو بەیانی ئەمڕۆ، بەهای 100 دۆلار بە 153,300 دینار بوو، بەڵام کەیفی خۆشناو وتەبێژی ئەنجومەنی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، بەهای دۆلار 200 دینار دابەزیوە و ئێستا بە 153,100 دینارە.