سەگی ئاوی لە زاخۆش دەرکەوت
964+
شڤان عەبدوڵا
کاتی تۆمارکردنی ئەم ڤیدیۆیەی 964 دەستیکەوتووە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای تەمموزی 2023، تیایدا دەردەکەوێت سەگی ئاوی لە رووباری خابووری زاخۆ هەن.
هەفتەی رابردووش، 964 دیمەنی سەگی ئاوی لە رووباری ئەڵوەنی خانەقین بڵاوکردەوە.
ئەمە یانی لە زاخۆوە و بۆ خانەقین هەرێمی کوردستان خاوەنی سەگی ئاویە.
موشیر محەمەد قایمقامی زاخۆ بۆی باسکردین جگە لە سەگی ئاوی دەیان جۆری دیکەی گیانەوەر لە رووباری خابوور هەن.
سەگە ئاوییەکانی عێراق لە جیهاندا بە دەگمەنترین جۆرەکان ناسراون کە ئێستا ژمارەیان بە تەواوەتی کەمبووەتەوە.
راوچییەکان سەرەکیترین هۆکار بوون بۆ کەمبوونەوەیان چونکە بەهۆی بە نرخی پێستەکەیانەوە راویان دەکردن.