کۆنتڕۆڵ کرا

ئاگرەکەی ئاکرێ ئاقاری دوو گوندی سووتاند

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

ئاگرەکەی شەوی رابردووی سنووری هەردوو گوندی شەرمن و جۆلا کۆنتڕۆڵ کراوە، بەرگری شارستانیش دەڵێت؛ بە دەستی ئەنقەست بووە.

کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 15.8.2023، ئاگرێک لە ئاقاری گوندی شەرمن لە سنووری قەزای ئاکرێ کەوتەوە، خێرایی با ئاگرەکەی زیاتر زیاتر تەشەنە کرد و گەیاندییە ئاقاری گوندی جۆلا و ئەوێشی سووتاند.

عەقیدی پۆلیس، ئیبراهیم فەریق بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ـی وت، دوای سێ کاتژمێر توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

دەشڵێت: ئیمە دڵنیایین ئاگرەکە بە ئەنقەست هەڵگیرساوە، چونکە ئاقارەکە نە کارەبا و نە هیچ شتێكی لێیە تاوەکو ببێتە هۆکاری ئاگرکەوتنەوە.

زیاتر وتیشی “زیانی گیانی نەبوو، جگە لە سووتانی پۆش و پاوانی ئاقاری هەردوو گوندەکە و سووتانی چەند دارێکی ناو گوندەکەش”.

بەگوێرەی زانیارییەکانی 964، خەڵکی هەردوو گوندەکە هاوکاری تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەیان کردووە، بەهۆیەوەش چەند هااوڵاتییەک تەنگە نەفەس بوون، بەڵام ئێستا باری تەندروستیان جێگیرە.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق