بەکارهێنەرێکی مادەی هۆشبەر
پێش ئەوەی منداڵەکەی بکوژێت دەستگیرکرا
964+
توانا نەقی
تۆمەتبارێکی مادەی هۆشبەر لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکرا کە هەوڵیداوە منداڵەکانی بکوژێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە کە بازرگان و بەکارێنەری مادەی هۆشبەرە و توندوتیژی بەرامبەر خێزانەکەی ئەنجامداوە.
دەشڵێت، لە ژێر کاریگەری بەکارهێنانی مادەی هۆشبەردا ئەشکەنجەی هاوسەر و منداڵەکانی داوە و بە نیاز بووە منداڵێکی یەک ساڵ و نیوی خۆی بکوژێت.
مقەدەم ئەردەڵان، وتەبێژی ئسایشی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، کە تیمەکانیان گەشتوونەتە ماڵەکە ئەو پیاوە ویستوویەتی بە تەور منداڵەکەی خۆی بکوژێت.
تۆمەتبار (ن، ن، م) پێش ئەنجامدانی تاوانەکە توانراوە بە بەبڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیر بکرێت و رووبەڕووی یاسا کراوەتەوە