پارکێکی نوێ لە هەولێر دروست دەکرێت

964+

فەهمی نەبی

شارەوانی هەولێر بڕیاریداوە، لە گەڕەکی ژیان پارکێکی گەورە بە رووبەری 17 هەزار مەتر چوارگۆشە دروست بکات و لە مانگی داهاتوو دەست بە دروستکردنی پارکەکە دەکرێت.

گەڕەکی ژیان یەکێکە لە گەڕەکە گەورەکانی شاری هەولێر و دەکەوێتە سەر رێگەی کەرکوک، پارکەکە دەکەوێتە سەنتەری گەڕەکەکە.

رێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە 964ی وت، لەم هەفتەیە پرۆژەکە دەدرێتە تەندەر و دوای مانگێک دەستدەکرێت بە دروستکردنی، بڕی ملیارێک و 163 دیناری بۆ تەرخانکراوە.

پارکەکەی گەڕەکی ژیان گۆڕەپانێکی تاتان بۆ وەرزشکردن لێی دروستدەکرێت، کافتریا و یاری منداڵانی تێدایە.

بەگوێرەی ئاماری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر لە سەنتەری هەولێر 450 پارک و باخچە هەیە، کۆی گشتی رێژەی سەوزایی لەسەر بنەمای پێوەر 19.5%، بەڵام بەڕێوەبەرای ئەندازەی پارکەکان ئاشکرای دەکات کە هەر گەڕەکێکی نوێ دروست بکرێت ئەوا رێژەی 25%ـی رووبەرەکەی دەکرێتە سەوزایی.