بەحرکە.. بەهۆی کێشەی کەم ئاوی هاوڵاتیان رێگەیان داخست
964+
شۆرش- عەبدوڵا- هەولێر
بەهۆی کێشەی کەمی ئاو هاوڵاتیان بە سووتاندنی تایە رێگەی سەرەکی جوتسایدی بەحرکەیان بە رووی شوفێران داخست.
بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی دەست 964 کەوتووە، ئەو شوێنەی گردبوونەوە و ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی لێ کەوتووەتەوە نزیک حەلال مارکێت و بەرامبەر ئاسایشی بەحرکەیە.
ئەو خەڵکەی ناڕەزایەتیان لە بێ ئاوی دەربڕیوە دانیشتووی گەڕەکی ئەنفالانن.
گەڕەکی ئەنفالان، یەکێکە لەو گەڕەکانەی ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە دروستکراوە و وەک باقی گەڕەکەکانی دیکە دانیشتووانەکەی ئاویان لە بیری ئیرتوازی بۆ دابین دەکرێت.
پەیامنێری 964 لەوێیە و کەمێکی دیکە زانیاری زیاتر دێت..