گرافیک 964
سبەی تەلەگرام لە عێراق دەکەوێتەوە کار
964+
فەرمان سادق
دوای راگرتنی بۆ ماوەی هەفتەیەک زیاتر، وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق قەدەغەی لەسەر تەلەگرام هەڵگرت.
کەمێک پێش ئێستا، وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا هەڵگرتنی قەدەغەی لەسەر تەلەگرام لابرد.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە لە سبەی یەکشەممە 13.8.2023، قەدەغە لەسەر تەلەگرام هەڵدەگیردرێت و دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.
دەشڵێت؛ هەڵگرتنی قەدەغە دوای ئەوە دێت کە کۆمپانیای تەلەگرام بەدەم داواکارییەکانی حکومەتی عێراق هات بە ئاشکراکردنی ئەو لایەنەی کە زانیاری هاوڵاتیانی دزەپێکرد و بڵاوی کردنەوە.
بەکارکەوتنەوەی تەلەگرام دوای ئەوە دێت سەرەتای ئەم مانگە کۆمەڵێک زانیاری کەسی هاوبەشانی هەردوو کۆمپانیای ئاسیا سێل و زەین لە هەندێک کەناڵی تەلەگرام بڵاوکرانەوە، دواتر حکومەتی عێراقی رێکاری گرتەبەر و لە 5.8.2023 بڕیاری قەدەغەی کارکردنی تەلەگرامی لە عێراق راگەیاند.
دوو رۆژ دواتر، کەناڵێكی تر لەسەر تەلەگرام کە بە کەناڵی سەدام حسێن ناوی دەرکردبوو، ژمارەیەکی زۆر زانیاری لەسەر هاوبەشانی هەردوو کۆمپانیای ئاسیا سێل و زەین بڵاوکردەوە، ئەمەش وەک ئالنگارییەک وابوو بەرامبەر بە بڕیاری داخستنی تەلەگرام لە عێراق.