606 هاوڵاتی قوربانی رژێمی بەعس لە هەرێم قەرەبوو کرانەوە
964+
پێشەوا محەمەد
606 هاوڵاتی قوربانی دەستی رژێمی بەعس لە هەرێم قەرەبوو کرانەوە و بڕی دوو ملیار دیناریان بەسەردا دابەش کراوە.
قەرەبووکردنەوەکە ئەمڕۆ شەممە 12.8.2023 دوای ناردنی ئەو پارەیە لە لایەن بەغداوە کراوە.
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 16 هەزار کەیس لای دەستەی داواکانی موڵکدارییە بۆ قەرەبووکردنەوە، کە لە سەردەمی رژێمی بەعسدا موڵکەکانیان داگیر کراون.
“بوودجەی دەستەکە لە لایەن بەغداوە دێتە هەرێم، لیژنەیەک کەیسەکان یەکلایی دەکاتەوە و بڕی قەرەبووەکانیان دیاری دەکات و دەنێردرێت بۆ بەغدا و لەوێوە بوودجەمان بۆ دەنێردرێت”، ئەوە قسەی تارا قەرەداغی، سەرۆکی دەستەی داواکانی موڵکدارییە بۆ 964.
وتیشی، “تا ئێستا نزیکەی دوو هەزار کەیس لە هەرێم یەکلایی کراونەتەوە و قەرەبوو کراونەوە”.
964 دەزانێت، ئەو کەسانەی قەرەبووکردنەوە دەیانگرێتەوە، دەبێت موڵکەکە لەنێوان ساڵانی 1986 تاوەکو 1991 دەستی بەسەردا گیرابێت.