دیواری بینایەکی حکومی بەسەر ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیەکدا رووخا
+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
لە دوزخورماتوو لە کاتی كاركردن لە ناو بینایەکی کۆنی حکومیدا لەلایەن حەفارەی شارەوانیی قەزاکە، دیواری بیناکە رووخا و بەسەر ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیەکدا كهوت.
ئهمڕۆ شهممه شارەوانیی دوزخورماتوو لە کاتی رووخاندنی دیواری بینایەکی كۆنی حکومی، بە مەبەستی نۆژەنکردەوە بەشێک لە دیوارەکە دەڕوخێت و بهسەر ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیەکدا كهوت، كه لە جۆری نیسان سەنییه و زیانێکی زۆری بهركهوت.
مەرعی رەشید بەڕێوبەری شارەوانیی دوزخورماتوو بە 964ـی وت، لە کاتی كارکردندا لەلایەن حەفارەی شارەوانییەوە، کە نەیزانیوە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان لە تەنیشت بیناکە وەستاون، دیوارەکە دەڕوخێنێت و بەشێک لە دیوارەکە دەکەوێتە سەر ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی قەزاکە و و زیانی زۆری بەركهوت.
وتیشی، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لەو کاتە چووەتە بازاڕ و ئۆتۆمبێلەکەی لەوێ وەستاندووە،.
“ئێمە وەک شارەوانیی خورماتوو داوامان کردووە خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە سەردانمان بکات بۆ ئەوەی قەرەبوی زیانی ئۆتۆمبێلەکەی بۆ بکەینەوە”، مهرعی رهشید وای وت.