هاری کەین بووە یاریزانی بایرن میونشن، وێنە: سۆشیال میدیا
بایرن میونشن هاری كه‌ینی به‌ده‌ستهێنا
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی دواجار توانی هاری كه‌ینی هێرشبه‌ری ئینگلیزی به‌ده‌ست بهێنێت و بیگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
هاری كه‌ین، هێرشبه‌ری تۆتێنهام هۆتسپێرز شه‌وی رابردوو گه‌یشته میونشن و پشكنینی پزیشكی ئه‌نجام دا، ئه‌مه‌ش دوای گفتوگۆیه‌كی درێژ له‌گه‌ڵ یانه‌كه.
ماڵپه‌ڕی “ترانسفێر ماركێت” كه تایبه‌ت به گواستنه‌وه و نرخی یاریزانان، ئاشكرای كرد، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو كه‌ین واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی كرد.
له لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌ی ئیندیپێندنتی ئینگلیزی بڵاویكرده‌وه، یانه‌ی بایرن میونشن سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر له شه‌وی رابردوو گرێبه‌ستی كه‌ین واژۆ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی ئه‌وه‌ی هه‌بێت له یاریی ئه‌مڕۆی سوپه‌ری ئه‌ڵمانیا له نێوان بایرن و لایپزیگ به‌شداریی بكات.
به پێی زانیارییه میدیاییه‌كانی ئه‌ڵمانیا، گرێبه‌ستی كه‌ین له‌گه‌ڵ بایرن به‌هاكه‌ی 100 ملیۆن یۆرۆیه له‌گه‌ڵ 20 ملیۆنی دیكه وه‌ك پاداشت و زیاده.
هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ بایرن تا كاتژمێر 03:00ی ئێواره به كاتی ئه‌ڵمانیا، یاریزان كه‌ین له لیستی تیپه‌كه‌ی تۆمار بكات، بۆی هه‌یه له یاریی ئه‌مڕۆ به‌شداریی پێبكات.