کتێب و قاوە

حەسار: کافێیەک بۆ کچان و خێزانەکانی چۆمان

+964

ئاسۆ وەرتی

سارا و ساریا، دوو خوشکی چۆمانن بڕیاریان دا کافیتریایەکی خنجیلانە له شارەکەیان بکەنەوە بۆ ئەوەی کچان و خێزانەکانی شارەکەیان بە ئاسوودەیی تێدا پشوو بدەن.

حەسار، ناوی ئەو کافێیەیە کە ئەو دوو خوشکە لە قەزای چۆمان کردوویانەتەوە.

سارا دەڵێت “سەرەتا لە ماڵەوە کێک و شیرینیمان دروست دەکرد، بیرمان کردەوە شوێنک بکەینەوە هەم کتێبخانە بێت هەم کافتریایەکی گەنجانە بێت”.

ئەو دوو خوشکە ماوەی سێ مانگە کافێیەکیان کردووەتەوە و لەلایەن کچان و خێزان و گەنجانی چۆمانەوە پێشوازییەکی باشیان لێکراوە.

ئەوان پلانیان هەیە کافێیەکە فراوان بکەن و کتێبی زیاتریش بۆ کتێبخانەی کافێیەکە دابین بکەن.

وەک خۆیان دەڵێن، موشتەرییەکانیان لە ئێواران و شەواندا زیاتر سەردانیان دەکەن.