یانه‌ی زاخۆ پێنج گرێبه‌ستی نوێی ئه‌نجام دا
+964
شڤان عه‌بدوڵا – زاخۆ
دوای مانەوەی یانەی زاخۆ لە خولی نایابی عێراق، یانه‌ی زاخۆ خۆی بۆ وه‌رزی نوێ و به‌شداریكردن له خولی پیشه‌گه‌رانی عێراقدا ئاماده ده‌كات، له یه‌كه‌م هه‌نگاویشدا پێنج گرێبه‌ستی كرد.
عادل رەمزی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی یانەی زاخۆ بە 964 راگەیاند: ئێمە گرێبەستمان لەگەڵ پێنج یاریزانی نوێ واژۆ کرد و لە گفتوگۆداین لەگەڵ هەندێک یاریزانی دیكه‌ش.
ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی یانه‌ی زاخۆ كردوونی، پێكهاتوون له ئێنک سوسای 23 ساڵان، كه بەڕازیلییە و لە سوپەرلیگی ئەلبانیا یاریی كردووه، حوسێن فەلاح یاریزانی عێراقی، كه تەمەنی 29 ساڵە، هه‌روه‌ها ئیسماعیل یاسین و ئاریان جەوهەر کە هەردووکیان کوردن و تەمەنیان 23 و 26 ساڵانه، دواگرێبه‌ستیش له‌گه‌ڵ رۆدریک کابوی بوو، كه زامبییه و زیاتر لە 40 یاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی كردووه و تەمەنی 31 ساڵی.
عادل رەمزی ده‌ڵێت، ئەم یاریزانانە لە ئاستێکی باشدان، گفتوگۆمان لەگەڵ چەند یاریزانێکی دیكه‌ش هه‌یه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌وانیش یه‌كلاده‌كه‌ینه‌وه.
یانه‌ی زاخۆ نزیكه‌ی 10 رۆژ پێش ئێستا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری قەتەڕی “تەڵال بەلوشی” واژۆ کرد و ئه‌م وه‌رزه سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی یانه‌كه ده‌كات.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا