رێگای سۆلاڤ کرایەوە 

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

دوای ئەوەی بەهۆی کەوتنەخوارەوەی بەردێکی گەورە لە چیای سۆلاڤ کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە رێگاکە گیرا و ئەمڕۆ بەڕووی شوفێران کرایەوە.

کاتژمێر 1:50 خولەکی بەرەبەیان ئەمڕۆ، بەردیکی گەورە لە شاخی سۆلاڤ کەوتە خوارەوە و رێگای بەڕووی شوفێران داخست، بەڵام هیچ زیانەکی گیانی نەبوو.

هاوینە هەواری سۆلاڤ، دەکەوێتە سنووری قەزای ئامێدی و یەکێکە لە ناوچە گەشتیارییە بەناوبانگ و قەرەباڵغەکانی سنوورەکە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.8.2023، شارەوانی ئامێدی بە کەسارە بەردە گەورەکەیان تێکشکاند و پاشماوەکەیان بە شۆفەڵ خستەناو بارهەڵگری گەورە و شەقامەکەیان پاک کردەوە بۆ ئەوەی شوفێران بتوانن جارێکی تر رێگایەکە بەکاربهێنن.

بەپێ زانیارییەکانی دەست 964 کەوتووە، نزیکەی کاتژمێر 1:50 خۆلەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دەنگێکی بەهێزی کەوتنە خوارەوەی بەردی گەورە لە چیای سۆلاڤ بیسترا، بەهۆیە رێگا بەڕووی شوفێران داخرا.

ئەڤراز حەسەن، سەرۆکی شارەوانی ئامێدی بە 964ی وت، تیمێک و سێ ئامێری شکێنەر بەردەکەیان شکاند.

وتیشی “رووداوەکە زیانی گیانی نەبوو، تەنیا زیانی بە شەقامەکە گەیاند”.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەمە یەکەمجار نییە بەردی گەورە لە چیا بکەوێتە خوارەوە، پێشتریش حاڵەتی لەمجۆرە روویداوە بەتایبەتی لە وەرزی زستان.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق